بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما(1-2 ) پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە،”سبەی چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لە دواى نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى زیادبوونى خێراى با و بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر”.
ئاشکراشیکردووە،”لە ئەنجامى هاتنى لاوازى نیمچە نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچە دوورگەى عەرەبى ئەگەرى نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانى درەنگانى شەودا، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە،”ئەم ناجێگیریە لە کەشى ناوچەکەمان تا درەنگانى شەوى پێنجشەممە بەردەوامى دەبێت و رۆژى هەینى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرماش بەردەوامى دەبێت و تەواوى ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە خۆوە دەبینێت” .