ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لە مەترسییەکی گەورەدایە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لەوەی جیهان لە مەترسییەکی گەورەدایە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش داوا لە سەرکردەکانی جیهان دەکات بۆ یەکەمجار دوای سێ ساڵ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئاووهەوا، خراپتربوونی هەژاری و نایەکسانی و ناکۆکیی نێوان زلهێزەکان، بەتایبەتی دوای لەشکرکێشی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کۆببنەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە وتارێکدا بەر لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان ڕایگەیاند، ئەو ئەرکەی ئێستا لەسەریانە تەنها ڕزگارکردنی هەسارەی زەوی نییە بەڵکو ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هێشتا بەردەوامە.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە پاشەکشەی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو کردووە لە ڕووی تەندروستی و پەروەردەی و مافەکانی ژنان.

بڕیارە لە وتاری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان کە ئەمڕۆ لە نیویۆرک بەرێوەدەچێ، گۆتێرێش باس لە مەترسییەکانی سەر جیهان و هەسارەی زەوی بکات.

وتەبێژی گۆرێتێش ستیڤان جاریک لەوبارەیەوە دەڵێت، وتارەکەی ئەمینداری گشتی زیادەڕەوی تێدا نییە بەڵکو خستنەڕووی ڕاستییەکانە لە وتەکانیدا ئاستی هیواش دەردەکەوێت بۆ جیهان.

بابەتی پێشتر

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لەگەڵ ڕاغب عەلامە باڵیۆزی عێراق لە ئوردن دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share