سلێمانی وەک نمونەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان ناسێندرا

لە کۆنفرانسێکدا لە کەنەدا، سلێمانی وەکو نمونەی شایستەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان ناسێندرا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رۆژانی 9 بۆ 13ی ئەم مانگە لە کۆنفرانسی ساڵانەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی یونسکۆ لە جیهاندا کە لە شاری کیوبیکی وڵاتی کەنەدا بەرێوەچووە، بەشدارییان کردووە، کۆنفرانسەکە شاری سلێمانی وەکو یەکێک لە شارە سەرکەوتوو و دەرکەوتووەکانی ئەم بوارە لە جیهاندا ناساند، سلێمانی لەگەڵ شارەکانی سیاتڵ لە ئەمریکا و ئێدنبەرە لە سکۆتلاندا لە بواری باش بەڕێوەبردن و چالاکییەکاندا بوونە نمونەی شایستەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان.

هەڤاڵ ئەبوبەكر باس لەوەشدەکات، لە کۆنفرانسەكەدا پاکێجێکی چەند کتێبیی کوردیی وەرگێڕدراو بۆ ئینگلیزی و کورتەیەکی چاپکراو لەسەر پارێزگای سلێمانی پێشکەشی نوێنەرانی شارە بەشداربووەکانی کۆنفرانسەکە کردووە، کە هەریەکە لە شارەکانی ئەم وڵاتانە بوون، (فەرەنسا، ئیسپانیا، لوبنان، کۆریای باشوور، ئیرلەندا، نیوزیلاند، ئەفریقای باشوور، سکۆتلاند، بەریتانیا، سوێد، ئەڵمانیا، ئەمریکا، ئیندۆنیسیا، پۆڵەندا، فینلاند، هۆڵەندا، نەرویج، سلۆڤینیا، ئۆکراینا، بەریتانیا، ئوسترالیا، ئیتاڵیا، چین، چیک، ئایسلاند، ئیستۆنیا و لیتوانیا).

لە راگەیاندراوەکەی پارێزگاری سلێمانی-دا هاتووە، “ژووری سلێمانی بە یەکێک لە چالاکترین و پڕ پەیوەندیترین ژووری تۆڕەکە ناسێندرا، کە توانیویەتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بە شێوەگەلێکی زۆر باش کاربکات و کاری هاوبەش لەگەڵ زۆربەی ژوورەکانی شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان رێکبخات”.

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپیکەوتنی ڤینیسیۆس

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: ئەو کەسانەی هەڕەشە دەکەن دەدرێنە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share