ئیلۆن مەسک دەیەوێت ئێران ڕابگرێت لە کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێتدا

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس داوای لێخۆشبوون لەو سزایانە دەکات کە بەسەر ئێراندا سەپێنراون بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بەشداربێت لە خزمەتگوزاریی مانگە دەستکردەکانی کۆمپانیاکەی، ئەمە لەکاتێکدا ئێران ئێستا بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی تێدا سەریهەڵداوە و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە پەنا بۆ بڕینی ئینتەرنێت دەبات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەرچەندە مەسک بە دیاریکراوی داواکارییەکەی ئاراستەی وڵاتێک نەکردووە و ناوی هیچ وڵاتێکی نەبردووە، بەڵام داواکارییەکەی ئەو ملیاردێرە جیهانییە لەپێناو ڕێگریکردنە لە کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێت لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە.

داواکارییەکەی ئیڵۆن مەسک دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە داوادەکەن لەڕێگەی مانگە دەستکردەکانییەوە ئینتەرنێتیان بۆ دابینبکات.

ساڵانێکە کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە وڵاتەکەیدا سنووردارکردووە، لەکاتی هەر ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانێکیشدا پەنا دەبات بۆ بڕین و کۆنترۆڵکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی کەنەدا بە گۆرانییەک لە پرسەی شاژنە ئەلیزابێس بەریتانییەکان توڕەدەکات

بابەتی دواتر

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لەگەڵ ڕاغب عەلامە باڵیۆزی عێراق لە ئوردن دوورخرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share