چۆن عاشقانی قاوە لە ڕەمەزاندا خۆیان لە سەرئێشە بپارێزن؟

بەشێکی زۆری عاشقانی قاوەخواردنەوە تووشی سەرئێشەی بەردەوام دەبن، بەهۆی گۆڕانکاریی لەپڕ لە سیستمی خۆراکیی و وەرنەگرتنی بڕی پێویستی ماددەی کافایین بە جەستەیان کە لەڕۆژانی ئاساییدا ئالودەبوون پێوەی.

ئامۆژگاریی پسپۆڕانی تەندروستیی بۆ ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی زۆر قاوە دەخۆنەوە، کەمکردنەوەی پلە بە پلەی ڕۆژانەیە لە خواردنەوەی قاوە بەرلە مانگی ڕەمەزان، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو لەدوای ڕۆژوو شکاندن.

گۆڕانکاریی لەپڕ لە سیستمی خۆراکیدا هۆکاری تووشبوونی جەستەیە بە کێشەی گەورە بەتایبەت بۆ ئەوانەی قاوە زۆر دەخۆنەوە یان جگەرە دەکێشن.

نوستنی کورتی چێشتەنگاو دەکرێت هەنگاوێکی یارمەتیدەربێت، هەروەها کەمخواردنی گۆشت و شیرینییەکان لە کاتی ڕۆژوو شکاندندا، کەمخواردنی خواردنە چەورەکان، لانیکەم خواردنەوەی دوو لیتر ئاو لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا بۆ دەرکردنی ژەهرە کۆبووەوەکان لە جەستەدا.

هۆشداریدەدرێت لە دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی قاوە لەکاتی پارشێودا، بەبڕوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر لە کاتی بەڕۆژووبووندا دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا ئەوە پێچەوانەیە بەهۆی کەمیی ئاو لە جەستەدا زیاتر هەست بە سەرئێشە و تینوێتی دەکەن.

خواردنی زۆری سەوزەوات و میوەکان یارمەتیدەرێکی باشە لە ڕۆژەکانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا بۆئەوەی بڕی کافایین لە جەستەدا کەمبکرێتەوە، هەروەها ڕۆژانە گەرماو بکرێت بۆئەوەی ڕێژەی کافایین کەمبکرێتەوە لەجەستەدا.

پێویستە کەمتر لە 200 ملیگرام لە قاوە لەدوای ڕۆژوو شکاندن بچێتە جەستەوە، ئەو بڕە کاریگەریی نەرێنیی نابێت لەسەر جەستە.

ڕاهێنانی بەردەوامی جەستە لە ڕۆژانی سەرەتای ڕەمەزان بۆ ڕزگاربوونی جەستە لە کافایین لەڕێگەی هەناسەدانی قوڵ لەڕێگەی لوتەوە تاوەکو ئۆکسجینی تەواو بگات بە مێشک کە هۆکارێکی گرنگی نەهێشتنی سەرئێشەیە.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: ئێستا قۆناغێكی جیاواز هاتووەتە پێشەوە و پێویستە حكومەتی هەرێم خۆی بۆ ئامادەبكات

بابەتی دواتر

لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر شەڕە تەقە ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share