سەرۆکی کەنەدا بە گۆرانییەک لە پرسەی شاژنە ئەلیزابێس بەریتانییەکان توڕەدەکات

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی جەستن ترۆدۆ سەرۆکی کەنەدا، لە بەریتانیا کە تێیدا دەردەکەوێت گۆرانی دەڵێت کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە شەوی ڕابردوو میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە دەردەکەوێت، جەستن ترۆدۆ سەرۆکی کەنەدا و وەفدی یاوەری لە یەکێک لە هۆتێلەکانی بەریتانیا گۆرانی دەڵێن و میوزیک دەژەنن.

گرتە ڤیدیۆکە، ڕۆژی شەممە لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، لەکاتێکدا ترۆدۆ بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، بەو هۆیەشەوە کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بووەتەوە.

نوسینگەی سەرۆکایەتیی کەنەدا لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ” لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆک بەشداری لە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر کردووە بەمەبەستی نواندنی ڕێز بۆ شاژن، ڕۆژی دووشەممەش بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیان کردووە”.

ئاشکراشیکردووە، “میوزیکژەنی ناسراوی کەنەدی گریگۆری چارلز، لەهەمان هۆتێل بووە کە وەفدەکەی تێداماونەتەوە و پیانۆی بۆ ژەندوون”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز مەکسیکی هەژاند

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسک دەیەوێت ئێران ڕابگرێت لە کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێتدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share