بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر مەکسیکی هەژاند و لەئێستادا مەترسیی بەرزبوونەوەی شەپۆلی دەریا و دروستبوونی تسونامی لەئارادایە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ساڵی 1985 و2017 بومەلەرزەیەکی بەهێز بەشی ڕۆژئاوای مەکسیکی هەژاند، کە گوڕەکەی 7.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.
کلۆدیا شینباوم سەرۆکی شارەوانی مەکسیکۆی پایتەخت ڕایگەیاند، “تا ئێستا لە هیچ زیانێکی بومەلەرزەکە ئاگادارنەکراوینەتەوە”.
ساڵانە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ساڵی 1985 و 2017 دەسەڵاتدارانی مەکسیک ڕاهێنانی کاتی ڕوودانی بومەلەرزە بە هاوڵاتییانیان دەکەن، ئەمساڵیش بومەلەرزەکە لە کاتێکدا بووە، نیو کاتژمێر پێشتر دانیشتووانی شارەکە لە ڕاهێناندا بوون
لەدوای بومەلەرزەکە، ئاوی دەریاکان سێ مەتر بەرزبوونەتەوە و دەسەڵاتدارانی ووڵاتەکەش هۆشدارییان لە ڕوودانی تسۆنامی داوە.