سعودیە مەرجی حەج و عومرە کردن بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ئاشکرایکردووە، بۆ ڕەمەزانی ئەمساڵ کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی هەیە و هەرکەس بیەوێت لەو مانگەدا عومرە ئەنجام بدات ئەوا دەبێت ڤاکسینی لە خۆیدابێت یان لە ڤایرۆسی کۆرنا چاک بوبێتەوە.

بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی کە وەزارەتی حەج و عومرە ئاشکرایکردووە، “ڕێگەدان بەئەنجامدانى رێوڕەسمى عومرە و نوێژ لە مزگەوتى نەبەوى لەسەرەتاى دەستپێکردنى رەمەزانەوە، لە رێگەى بەکارهێنانى ئەپێکەوە بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر ئەوانەى کە سەلامەتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی ئەو ڕێنماییەی کە بۆ حەج و عومرە ئاشکراکراوە ئەو کەسانە دەتوانن عومرە بکەن  کە دوو ژەم لە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە، یان ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و 14 رۆژ بەسەریدا تێپەڕیووە، یانیش ئەو کەسانەى کە پەتاکەیان گرتووە و چاکبوونەتەوە.”

ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای دەیان ساڵ دەرگای حەج و عومرەی بەسەر زیارەتکارانی ئاینی لە جیهاندا بەست و ساڵی ڕابردوو تەنها سعودییەکان خۆیان فەریزەی حەجیان بەجێهێنا و ڕێگە نەدرا بە هیچ کەسێکی دیکە لە دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی حەج بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیتر بەبێ ڕەزامەندیی بایدن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان ناتوانن لەنێو عێراق هێرشەكانیان ئەنجام بدەن

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، بۆ لەمەودوا هەر هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان لە سێ وڵاتدا كە عێراقیشیان تێدایە، بەبێ ڕەزامەندیی…
Total
0
Share