چێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرجەم سەركردەكانی كۆبووەوە و دوا بڕیاری لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئاشكرادەكات
چێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم سەركردەكانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و پابەندبوونی بە كاندیدەكەی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دووپاتكردەوە، هەموو دەنگۆكانی پێچەوانەی ئەوەشی ڕەتكردەوە.
هەروەك تاوتوێی ئەو ئامادەكارییانەی كرد كە هاوپەیمانەكانی ئەنجامیدەجەن لەپێناو دەستپێكردنەوەی كاری ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ئەركە دەستوورییەكانی.
لە كۆبوونەوەكەدا وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا هاتووە تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق كرا.