جەمال كۆچەر: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرناكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و بە تایبەت پرسی نەوت چارەسەرناكات و پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەیە.

جەمال كۆچەر ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندووە، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و بە تایبەت دۆسیەی نەوت چارەسەرناكات و ئەو پرسە پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەیە.

وتیشی، “پابەندبوونی هەرێم بەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا دەیكات، كلیلی چارەسەری بەشێكی زۆری كێشەكانە، چونكە پرسی نەوت دۆسییەیەكی گرنگە و پێویستی بە رێككەوتن و پابەندبوونی هەردوو حكومەت هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share