دوا مەنزڵگەی شاژنە ئەلیزابێس.. كڵێسایەكی بچوك لە قەڵایەكی مێژوویدا

قەڵاكە كە دەكەوێتە دەرەوەی لەندەن، پێشتر هەوارگەی سەرەكی شاژن بوو

لە كۆتاییەكانی ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنەكەیدا كە ملیۆنان كەس لە جیهاندا چاودێرییان كرد، تەرمی شاژنە ئەلیزابێس گەیشتە قەڵای وندسور، تا لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە كڵێسایەكی بچوكدا بەخاكبسپێردرێت.

ولیام فاتح ئەو كەسەیە كە قەڵای وندسور-ی لە ساڵی 1066 بونیادناوە، بەر لە سەرلەنوێ بوندیادنانەوە و نەخشەكێشانەوەی بە درێژایی چەندین سەدە، بە كۆنترین و گەورەترین قەڵای ئامادە لە جیهاندا دادەنرێت.

قەڵاكە كە دەكەوێتە دەرەوەی لەندەن، پێشتر هەوارگەی سەرەكی شاژن بوو لە پشووی كۆتایی هەفتەدا، لە ساڵانی كۆتایی دەسەڵاتیشیدا خانووە خوازراوەكەی بوو.

ئاگرێكی گەورە لە ساڵی 1992دا زیانی گەورەی پێگەیاند، كە ئەوكات شاژن بە “ساڵێكی سامناك” ناویبرد، بەهۆی ئەو زنجیرە ڕووداوانەی خێزانی شاهانەی هەژاند.

قەڵای وندسور دوا مەنزڵی زیاتر لە 12 شا و شاژنی ئینگلیز و بەریتانییەكانە. زۆرینەیان لە كڵێسای قدیس سجۆرج بەخاكسپێردراون، لەنێویشیاندا هێنری هەشتەم كە لە ساڵی 1547 مردووە، هەروەها چارلزی یەكەم.

شاژن لە كڵێسای پادشا جۆرجی شەشەم دەنێژرێت، كە دەكەوێتە نزیك لە كۆمەڵگای سەرەكی كڵێسای قەدیس جۆرج، لە ساڵی 1962دا بڕیاریدا بە بونیادنانی كڵێساكە و بەناوی باوكیەوە ناوینا.

لەوێ پادشا جۆرج و هاوسەرەكەی بەخاكسپێردراون، شاژنی دایك، هاوشانی مارگرێت-ی كچە بچووكیان.

زۆرینەی ئەو میوزیكەی لە ڕێوڕەسمەكەدا بەكاردەهێنرێت لە ئامادە و دابەشكردنی ولیام هێنری هاریس-ە موزیكژەنی سەرەكی كڵێسا لەنێوان ساڵانی 1933 و 1961. باوەڕوایە شاژنی فێری ژەنینی پیانۆ كردووە كاتێك منداڵ بووە.

كڵێسای قەدیس جۆرج تەرمی فیلیپ-ی هاوسەری و باوكی شاژن و جۆرج-ی پێنجەمی باپیری و باپیرە گەورەی ئێدواردی حەوتەمی لەئامێز گرتووە.

س: سكای نیوز

بابەتی پێشتر

چێوەی هەمانگی دوا بڕیاری لەبارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەی هەولێر: لەگەڵ 19 وڵاتدا گەشتی ڕاستەوخۆمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share