قوباد تاڵەبانی: ژنکوژان دەربازنابن لە سزای یاسایی

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان، ژنکوژانیش دەربازنابن لە سزای یاسایی.

ئەو وتانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەمیانەی هەڵمەتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و سەردانكردنیدا بوو بۆ هەردوو وەزارەتی داد و ناوخۆی هەرێم.

یەکەم وێستگەی سەردانەکەی ئەمڕۆ بۆ وەزارەتی داد بوو و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری داد و بریکار و بەرپرسانی وەزارەتەکە، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە؛ کەس لەسەرووی یاساوە نییە و هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی ژنان و ژنکوژانیش دەربازنابن لە سزای یاسایی، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەیدا هاتووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە هۆکارەکانی هەڵکشانی تووندوتیژی دژی ژنان کرا و چۆنییەتی ڕێگری کردن لەو هەڵکشانە لەڕێی یاسا بەرکارەکان و چۆنییەتی هەموارکردنەوەی یاساکانیش تاوتوێکران.

لە بەشێکی دیكەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردەوە بۆ ئەوەی ئاسانتر بتوانرێت ڕێگری بکرێت لە ئەنجامدانی تاوان و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.

لە کۆبوونەوەی دووەمدا لەگەڵ وەزیر و بریکار و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ، ئامار و داتاکانی ئەنجامدانی تاوان دژی ژنان خرایەڕوو و ئەو هەڵکشانەش کە بەدیکرا لە ئامارەکان بە زەنگێکی مەترسیدار ناوبرا.

جێگری سەرۆک وەزیران لایەنە ئەمنییەکانی راسپارد کە چاوکراوەتر لە جاران ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی تاوان و بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری تەواوی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە و ڕاشیگەیاند. هەر تاوانبارێک، لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، چاوپۆشی لێناکرێت.

قوباد تاڵەبانی داواشیکرد لایەنە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم هەماهەنگ بن و لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی عێراقیش هاوکاربن تاوەکو هیچ تاوانبارێک نەتوانێت دەرباز بێت لە سزای یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە مەرج ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆلاین راگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان راگەیاند.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەكەی دەركار بڵاوكردەوە، بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ڕۆڵبگێڕن لە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رووداوەكەی سنووری ئیتاڵیا مایەی راچڵەكینی گەورەیە

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، رووداوی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەكینی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە…
Total
0
Share