بانكێكی حكومی قەرز بۆ كڕینی خانوو دەدات بە هاوڵاتییان و بڕەكەی دەگاتە 150 ملیۆن دینار.
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان بۆ كڕینی خانوو دەستیپێكردووەتەوە و بڕەكەی لە 50 ملیۆن دینارەوە بۆ 150 ملیۆن دینارە.
نووسینگەی میدیایی بانكی ڕافیدەین دەڵێت، هاوڵاتییان دەتوانن لە گشت لقەكانی بانكی ڕافیدەین مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە پێشكەشبكەن و لقەكان بڕیاردەدەن و ئەو بڕە پارەیە دیاریدەكەن كە بەپێی ڕێنمایی و مەرجەكان هەر هاوڵاتییەك دەتوانێت وەریبگرێت.
دوێنێ بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاندبوو، قەرزی پڕۆژەی بچووك دەدەن بە هاوڵاتییان و كاسبكاران كە بڕەكەی دەگاتە 25 ملیۆن دینار و چەند توێژێك دەتوانن مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە پێشكەش بكەن.