دانیاڵ ئاگێر لە لیڤەرپوڵەوە بۆ کۆمپانیای ئاوەڕۆ

دانیاڵ ئاگێر، ئەستێرەی پێشووی دانیمارک و یانەی لیڤەرپوڵ بە بەرگرییە توندەکەی ناسرابوو، لە ئێستادا وەک ڕاهێنەر لە یانەی “ئێچ بی کوی” دەستبەکاربووە.

ئاگێر لە ساڵی 2006 لە یانەی برۆندبی-یەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کرد، نۆ وەرزی لە خولی نایابی ئینگلتەرا بەسەربرد و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ برۆندبی.

بەرگریکارە دانیمارکییەکە 232 یاریی بۆ لیڤەرپوڵ کردووە، لە تەمەنی 31 ساڵیدا (ساڵی 2016) وازهێنانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی چارەسەرە پزیشکییەکان سەرکەوتوو نەبوون لە چارەسەرکردنی ئازاری ماسولکەیی پشتی.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سەن، ئاگێر لە ساڵی 2013 بە بڕی 450 هەزار پاوەند کۆمپانیایەکی ئاوەڕۆی دامەزراندووە بە  ناوی (KloAgger) بە واتای “توالێتی ئاگێر”، لەهەمان کاتیشدا کاری تاتوکێشانی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵۆنێکی مۆدێرنی بونیادناوە.

ئاگێر ماوەیەکی زۆر لە دوای وازهێنان هاوشانی براکەی لەو کۆمپانیایە کاریکردووە، تاوەکو لە ساڵی 2021 جارێکی دیکە دەرگای بەخت بە ڕوویدا کراوەتەوە و وەک ڕاهێنەر لە یانەی “ئێج بی کوی” دەستبەکاربووە.

بابەتی پێشتر

150 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە هاوڵاتی بۆ كڕینی خانوو

بابەتی دواتر

هەولێر.. كەسێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share