نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی کێشەکانی نێوان گرووپی ڤاگنەر و حکومەتی روسیا کە مەترسیی ئاڵۆزیی سیاسی و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕی نەوت دروستکرد.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 95 سەنت و بە رێژەی 1.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 74 دۆلار و 80 سەنت.

هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە بڕی 88 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 1.3% و گەیشتە 70 دۆلار و 04 سەنت.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گەورە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیە، ئەمین ناسر، رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بنەماکانی بازاڕی نەوتی جیهانی تا کۆتایی ئەمساڵ بەهێز بمێننەوە، ئەمەش پاڵپشتی خواستێکی بەهێزی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بەتایبەت چین و هیندستان دەکات.

 

بابەتی پێشتر

هەوای ئەم شارە پیسترینی جیهانە

بابەتی دواتر

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ: هاتوچۆی گەشتیاری بۆ ساتێکیش راناوەستێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share