(چوار لە 14).. ئیسپانیا مێژووی یورۆباسکێتی نوێکردەوە

هەڵبژاردەی باسکەی ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا ناسناوی “یورۆباسکێت”ی بۆ ساڵی 2022 بەدەستهێنا.

شەوی ڕابردوو تیمی باسکەی ئیسپانیا بە ئەنجامی (88-76) یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپای بۆ ساڵی 2022 لە هەڵبژاردەی فەرەنسا بردەوە.

سەرچاوەکانی ئەوروپا و ئیسپانیا بە گەورەییەوە لە سەرکەوتنەکەی ئیسپانیا دەڕوانن، بەوپێیەی بە درێژایی مێژووی پاڵەوانێتییەکە (14) جار گەیشتوونەتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و چوار جار ناسناوەکەیان بەدەستهێناوە.

تیمی باسکەی ئیسپانیا ناسناوەکانی ساڵانی 2009، 2011، 2015، 2022ی بەدەستهێناوە، لە ساڵانی 1935، 1973، 1983، 1999، 2003، 2007 پلەی دووەمی گرتووە، لە ساڵانی 1991، 2001، 2013، 2017 پلەی سێیەمی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەجێندای سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

لاس ڤیگاس ئەیسز یەکەم ناسناوی (WNBA) بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share