لاس ڤیگاس ئەیسز یەکەم ناسناوی (WNBA) بەدەستهێنا

تیمی لاس ڤیگاس ئەیسز بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا تاجی پاڵەوانی WNBAی لەسەرنا، دوای ئەوەی لە یاری چوارەمی قۆناغی کۆتاییدا بە ئەنجامی 78-71 لە یانەی کۆنتێکتیکۆت سەنی بردەوە.

لاس ڤیگاس وەرزی ڕابردوو گەیشتە قۆناغی چوارینەی زێڕین، بەڵام لە بەرزکردنەوەی جامەکەدا سەرکەوتوو نەبوو، لەم وەرزەدا سێ لە چوار یاریی فیناڵی لە بەرژەوەندیی خۆی کۆتایی پێهێنا، بەپێی یاسای خولەکەش لە کۆی پێنج یاریی کۆتایی، سێ بردنەوە جەمسەرێک دەکات بە پاڵەوانی وەرز.

ناسناوی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بۆ ئاستی خانمان، یەکەم ناسناوی لاس ڤیگاس ئەیسزە کە پێشتر بنکەی لە ساڵت لەیک سیتی و سان ئەنتۆنیۆ هەبووە، لە ساڵی 2018وە بارەگایان بۆ لاس ڤێگاس گواستووەتەوە، هەروەها یەکەم ناسناوی نیشتمانییە تیپێکی ویلایەتی نیڤادا بەدەستیدەهێنێت لە سەرجەم بوارەکانی وەرزشدا.

بابەتی پێشتر

(چوار لە 14).. ئیسپانیا مێژووی یورۆباسکێتی نوێکردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆدریچ: بڕیاری کۆتاییم دا

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردەوە، کە لەبارەی داهاتوویەوە بڕیاریداوە و بەم نزیکانە ئاشکرایدەکات. دوای لەدەستدانی ناسناوی…
Total
0
Share