(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ میترۆپۆلیتانۆ دانسی سه‌رکه‌وتنی کرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا “دێربیی مه‌درید”ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای “سیڤیتاس میترۆپۆلیتانۆ” میوانداریی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “لۆس بلانکۆس” له‌ خوله‌که‌کانی 18 و 36 له‌لایه‌ن ڕۆدریگۆ و فیدریکۆ ڤاڵڤێردی-یه‌وه‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی “ڕۆخی بلانکۆس” له‌ خوله‌کی 83 له‌لایه‌ن ماریۆ هێرمۆسۆ-وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 18 خاڵ و جیاوازی دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ به‌رشلۆنه‌‌ گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا”، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید 10 خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی حه‌وته‌م.

یه‌کێک له‌ خاڵه‌ گرنگه‌کانی “دێربیی مه‌درید” بریتی بوو له‌ دانسی سه‌رکه‌وتنی ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆز جونیۆرز له‌نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ، ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێک بوو بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستانی ئیسپانیا و جیهان که‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی یاریزانه‌ ئه‌سمه‌ره‌کانی ئه‌مریکای لاتین ناڕوانن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share