کەین مەرجی هەیە و سیتی ڕوویکردووەتە کریستیانۆ

هاری کەین پاشگەزبووەتەوە لە خەونی یاریکردن بۆ یانەی مانچستەر سیتی و یانەکە هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی کریستیانۆ دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هاری کەین دوای ڕاگەیاندنی بەردەوامبوونی لە یانەی تۆتنهام، جارێکی دیکە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە دەستی بە دانوستاندن کردووە.

هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا داوای بڕی 400 هەزار پاوەند مووچەی هەفتانەی کردووە تاوەکو بەتەواویی دەستبەرداری خەونی یاریکردن ببێت بۆ مانچستەر سیتی، ئەو داواکارییەش ئەگەر جێبەجێبکرێت یاریزانەکە دەکاتە گرانبەهاترینی پریمەرلیگ.

مەیڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەڕێوەبەرانی سیتی لەگەڵ خۆرخی مێندێز، لێپرسراوی کارەکانی کریستیانۆ و یانەی یوڤانتۆس پەیوەندییان بەستووە، حاڵی حازر گفتوگۆ لەنێوان جەمسەرەکاندا دەکرێت.

بەڕێوەبەرانی سیتی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ماوەی دوو وەرز مووچەی هەفتانە بەبڕی 230 هەزار پاوەند بۆ کریستیانۆ تەرخانبکەن، بەڵام ئەو نرخە پێناچێت جێگەی ڕەزامەندیی جەمسەری کریستیانۆ بێت.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا پلانی دوای 2023 ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید خۆی بۆ هێرشی هەڵگەڕاوەی پاریس ئامادەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share