کۆرۆنا گەڕایەوە.. ئەگەر هەیە خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا ڕابگیرێنەوە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەهۆی زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆناوە ناچاربووە مەشقەکانی ڕابگرێت. چەندین یانەی ئینگلتەراش داوای ڕاگرتنی چالاکییە وەرزشییەکان دەکەن.

ئێزگەی کادینا کۆپێ-ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریانداوە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان ڕابگرن، ئەوەشیان لەپێناو پاراستنی تەندروستیی یاریزانەکاندا کردووە تاوەکو پشکنینی نوێیان بۆ بکرێتەوە و دڵنیابن لە خاوێنیی پشکنینی یاریزانەکان، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوایین پشکنینەکاندا دەرکەوت مارسێلۆ و مۆدریچ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

لەلایەکی دیکەوە، تۆڕی “بی بی سی” بەریتانی ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا لە یانەی مانچستەر یونایتد 19 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکردووە و ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسانی یانەكە دوو کەسی دیکەیان ڕەوانەی ماڵەکانیان کردووەتەوە.

لە بەرامبەردا کەیسی تووشبووان لە یانەی برێنتفۆرد گەیشتووەتە 13 و بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو یانەکان حاڵەت تۆمارکراوە.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، یانەی برێنتفۆرد و مان یونایتد و چەند یانەیەکی دیکە داوای ڕاگرتنی خوولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ” دەکەن، کە ئەوەش لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندیی یانەکان و یاریزانانی یانەکانی دیکەدایە.

بابەتی پێشتر

پلیسکۆڤا بەشداریی کراوەی ئوسترالیا ناکات

بابەتی دواتر

سانچێز پلانی (B)یە.. لاپۆرتا پلانی سەرەکیی چییە و کێ دەکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share