ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه دووان له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی لایپزیچی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک شه‌هیری تورکی تۆمارکرد.
له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئیستانبوڵ باشاک شه‌هیری تورکی له یاریگای فاتیح تیریم میوانداری لایپزیچی ئه‌ڵمانی کرد، ئه‌ڵمانیه‌کان به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر سێ گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
گۆڵه‌کانی لایپزیچ له خوله‌که‌کانی 26 و 43 و 66 و 92 له‌لایه‌ن یوسف پوڵسن، نۆردی موکیلی و دانی ئۆڵمۆ و ئه‌لیکسانده‌ر سۆرلۆته‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌کانی ئیستانبوڵیش له خوله‌کی 45 و 72 و 85 له‌لایه‌ن عیرفان کان قه‌هوه‌جیه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، لایپزیچ ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ نۆ خاڵ به‌رزکرده‌وه و پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می گرت و به‌هێزه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناو هاوکێشه‌که.
مان یونایتد (نۆ خاڵ) ئه‌مشه‌و له یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانت جێرمان (شه‌ش خاڵ) ده‌کات، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یونایتد، ململانێی بلیتی دووه‌می گروپی هه‌شته‌م له نێوان لایپزیچ و پاریس دروستده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌نجامه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌م بلیتی سه‌رکه‌وتن به یه‌کێک له یونایتد یان لایپزیچ ده‌به‌خشێت، له ئه‌گه‌ری یه‌کسانبوونیشدا پاریس ناچاره به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک شه‌هیر بردنه‌وه تۆماربکات.
له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌م، یانه‌ی کراسنوداری ڕووسی به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ستاد ڕینسی فه‌ره‌نسی تۆمارکرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که له ڕیزبه‌ندی گروپی پێنجه‌م هیچ جیاوازییه‌کی دروستنه‌کرد، به‌وپێیه‌ی پێشوه‌خت یانه‌کانی چێڵسی و ئیشبیلیه سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکردبوو.