تا ئێستا بەرشلۆنە گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزان ئیمزاكردووە

ڕۆژنامەی سپۆرت لە چەند سەرچاوەیەكی تایبەتی خۆیەوە ئاشكرایكردووە، بەرشلۆنە تا ئێستا گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزاندا ئیمزاكردووە.

ئەو رۆژنامەیە باسی لەوە كردووە كە ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە توانیویەتی بەرگریكارێك و ناوەڕاست كارێك بكرێت.

بەرگریكارەكە كریستینسنی یاریزانی چێڵسییە و ناوەڕاستكارەكەش كیسێی یاریزانی میلانە.

ڕۆژنامەی سپۆرت ناسنامەی یاریزانی سێیەمی ئاشكرانەكردووە و وتویەتی كە تا ئێستا نازانێت كێیە.
ئەو ڕۆژنامەیە باسیشی لەوە كردووە كە ئیدارەی بەرشلۆنە ئامانجی ئەوەیە بەزوترین كات داهاتووی ئاراوخۆ و گاڤی و دێمبلی و تراوری یەكلاییبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئۆکرانیا لە کۆتا ساتدا سویدی تێپەڕاند و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، سێشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بردنەوەی بەرامبەر سوید تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share