فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی سلێمانی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە مامەڵەی كارتی نیشتمانییان كردووە و كاتی وەرگرتنەوەی كارتەكەیان 3ی نیسانی ئەمساڵ بووە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و سەردانی فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی سلێمانی بكەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی كارتی نیشتمانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، داواكارین لەو ھاوڵاتییانەی كە پێشتر سەردانیان كردووین و مامەڵەی كارتی نیشتیمانییان كردووە و كاتی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانییەكانیان
تا 3ی 4ی 2022 كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و كاتی وەرگرتنەوەیان واتا( تاریخ إستلام )لە ژێر پسووڵەكە نووسراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕۆژانە لە یەكشەممە تاوەكو پێنجشەممە لەكاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ 6ی ئێوارە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانیی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانییەكانیان.
پێداویستییەكان:-
1-ڕەگەزنامەی عێراقی
2-پێناسی باری شارستانی
3-پسووڵەی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانییەكە ناوی ئەو كەسەی كە تۆماركراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت خۆی
بچێتەوە بۆ كارتەكە.