(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە برێنتفۆردی بردەوە و گەڕایەو لووتکەی پریمەرلیگ

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرای بەرامبەر برێنتفۆرد ئەنجامدا، یارییەکە بە بردنەوەی سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی برێنتفۆرد لە یاریگای “گریفن پارک” میوانداریی ئارسیناڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “گانەرز” لە خولەکەکانی 17، 28، 49 لەلایەن ویلیام سالیبا، گابریێل جیسۆز، فابیۆ ڤیێراوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ گەڕایەوە بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ، یانەی برێنتفۆرد بە نۆ خاڵەوە بۆ پلەی نۆیەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان سێیەم دۆڕاندنی ئەم وەرزەی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانییان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share