بە بڕیاری رێبوار تەها زەوی بەسەر مامۆستایانی زانكۆی كەركوكدا دابەشدەكرێت

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، 600 پارچە زەوی بەسەر مامۆستایانی زانكۆی كەركوكدا دابەشدەكرێت و مەرجە كە دەبێت بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووی كەركوك بن.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، زانكۆی كەركوك یەكێكە لە زانكۆ باشەكان و ژێرخانێكی باشی هەیە، بەڵێنی ئەوەیان پێداون كە هەموو ئەو مامۆستایانەی كە مەرجەكانیان تێدایە زەویان پێدەدرێت و بڕیاردراوە 600 پارچە زەوی بەسەر مامۆستایاندا دابەشبكرێت.

وتیشی، “ئەو كەسانەی كە زەوییان پێدەدرێت دەبێت مەرجەكانیان تێدابێت و بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دانیشتووی كەركوك بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share