وادەی بەڕێكەوتنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان وادەی بەڕێكەوتنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ عەرەبستانی سعودیە ئاشكرادەكات.

نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئاگاداركراوینەتەوە 18ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەكەون.

ئاشكرایكرد، دوو هەزار و 120 كەس لە هەرێمی كوردستان فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنن و تائێستا دیارینەكراوە بە چەند كاروانی بەڕێدەكەون.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم ئامادەكارییە كارگێری و یاساییەكان لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتیی دەستەی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستانەوە كراوە.

بابەتی پێشتر

ڕاكان جبوری: پێشمەرگە لەگەڵ كۆمپانیای كار دەستیانبەسەر سێ بیرە نەوتی كەركوكدا گرتووە

بابەتی دواتر

سۆران عومه‌ر: سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی خراپترین و ناشه‌فافترین پرۆسه‌یه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share