10 قاچاخچیی بەنزین دەستگیركران

10 قاچاخچیی بەنزین دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر 11 تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنیدا كە بەشێكیان لە كەركوكەوە هەوڵی بەقاچاخبردنی بەنزینیان داوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، مەفرەزەكانیان لە ماوەی 48 كاتژمێردا 10 قاچاخچیی بەنزینیان دەستگیركردووە و دەستگیراوە بەسەر 11 تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنیدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە كەركوك پێنج تۆمەتباری بەقاچاخبردنی بەنزین و بەرهەمەكانی نەوت دەستگیركراون و دەستگیراوە بەسەر پێنج تانكەردا، چونكە بە ڕێگەیەكی دیكەدا كە جیاواز بوو لەو ڕێگە و شوێنەی بۆیان دیاریكرابوون بەنزینیان دەگواستەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزەی عێراق ئاشكرایكرد، لە بەغداد چوار تۆمەتباری دیكەی بەقاچاخبردنی بەنزین دەستگیركراون و دەستگیراوە بەسەر چوار تانكەری پڕ لە بەنزیندا كە بە شێوەی نایاسایی دەیانگواستەوە، هەر لەو ماوەیەدا تۆمەتبارێكی دیكە لە بەسڕە دەستگیركراوە و دەستگیراوە بەسەر دوو تانكەری بەنزیندا كە نووسراوەكانیان نایاسایی بوون.

وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە دەڵێت، “هەموو ئەو تۆمەتبارانە دادگاییدەكرێن و بەپێی ماددەی 41ی ساڵی 2008ی یاسای بەقاچاخبردنی نەوت و بەرهەمەكانی، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بدرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان نابێت

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی عێراق، رایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان نابێت. عیماد جەمیل، سەرۆکی…
Total
0
Share