بڕیارێكی حكومەت لە بارەی پاڵاوگەكانەوە جێبەجێنەكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی تایبەت بوو بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان تا ئێستا جێبەجێنەكراوە بەشێكی زۆریان پابەندی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان نەبوون كە تایبەت بوو بە شێوازی كاركردنی پاڵاوگە نایاساییەكان.

نافز ناوپردانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەك درا بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان بە بڕیاری حكومەت كە دەبێت دابخرێن و سەرۆكی لیژنەكەش ئەو كات وەزیری ناوخۆ بوو، بەڵام دانەخران، هەرچەندە بەشێكیان ئێستا نەوتی خاویان بۆ دابینناكرێت و كارناكەن، بڕیارەكەی حكومەتيش بۆ داخستنیان جێبەجێنەكرا.

ئاشكرایكرد، “پێشتر بڕیاردرابوو چەند ڕێوشوێنێك بەرامبەر پاڵاوگە نایاساییەكان بگیرێنەبەر كە ئەگەر كاربكەن پابەندی ڕێنماییەكان بن، بەڵام ڕێنماییەكانیشیان جێبەجێنەكردووە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی پێکدادانی دوو فڕۆکە لە ئاسماندا چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share