بەهۆی پێکدادانی دوو فڕۆکە لە ئاسماندا چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا

دەسەڵاتی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بچووک لە نزیک شاری دینفێر لە ئاسماندا بەیەکیاندا کێشاوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پۆلیسی پۆڵدر لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرایکردووە، لە ناو یەکێک لە فڕۆکە تێکشاوەکاندا تەرمی دوو لە سەرنشینەکانی دۆزراونەتەوە، لە شوێنێکی دیکەش لە فڕۆکەی تێکشکاوی دووەمدا تەرمی سەرنشینێک دۆزراوەتەوە.

پێکدادانەکە لە ئاسماندا و دوێنێ شەممە ڕوویداوە، تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە نەزانراوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە و ناسینەوەی قوربانییەکانیش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share