بەلەمێکی کۆچبەران لە بەریتانیا ژێرئاوکەوت

دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوی بەریتانیا ژێرئاوکەوت و تا ئێستا تەرمی سێ کەس دۆزراوەتەوە.

دەزگای لوتکە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 03:00 بە کاتی جیهانی لە کەناراوەکانی دونگنێس کە 30 میل لە رۆژئاوای دۆڤەرەوە دوورە بەلەمێکی ماسی گرتن کە لە فەرەنساوە بەڕێکەوتووە بەرەو بەریتانیا لە ئاوەکای بەریتانیا نوقم بووە، کە تا ئیستا 43 کۆچبەر رزگارکراون و تەرمی سێ کۆچبەریش دۆزراوەتەوە و ژمارەیەک کۆچبەریش بێسەرو شوێنن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” شەوی سێشەممە پلەکانی گەرما لە بەریتانیا بۆ یەک پلەی سەدی دابەزیوە، بێگومان لە دەریادا ساردتر بووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێدەچێت بە هۆی ئەو سەرما زۆرەوە گرفت بۆ کۆچبەرەکان و بەلەمەکەش دروست بووبێت و هەر ئەمەش بوبێتە هۆی نقوم بوونی بەلەمەکەیان”.

ئاشکراشی کرد، “ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی گەڕان و رزگارکردن لە ئاوەکانی نێوان کێنت و فەرەنسا لە بارودۆخی ئاوی بەستوودا دەستیپێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆری كوردستان: ئەو درۆنەی كەوتەخوارەوە بۆ چاودێریی ناوخۆییە و بەهۆی هەڵەی تەكنیكییەوە بووە

دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەو درۆنەی ئەمڕۆ لە قەزای عەنكاوە خۆی كێشاوە بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا بۆ چاودێریی ناوخۆیی بووە…
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانی پاككردنەوە دەستدەكەنەوە بەكاركردن
بافڵ جەلال تاڵەبانی پارەیان بۆ دابیندەكات

کۆمپانیای شکار دەستیكردەوە بە کاری پاککردنەوەی ناوەندی شاری سلێمانی ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى…
Total
0
Share