دوو كرێكاری بەنگلادیشی، بڕی 200 ملیۆن دینار و 8 هەزار دۆلاریان لە تاقیگەیەك دزی و هەڵاتن.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد، دوو كرێكاری بەنگلادیشی كە لە تاقیگەی ئیسكەندەرۆنای نێودەوڵەتی لە ناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغداد كاردەكەن، لە بەرەبەیانی دوێنێ هەینیدا دزییەكەیان كردووە و هەڵاتوون.
وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، پێش ئەوەی ڕۆژببێتەوە دوو كرێكارەكە پارەكەیان دزیوە و بە دوو جانتاوە لە بینای تاقیگەكە دەچنە دەرەوە و هەڵدێن.
سەرچاوەكەی پۆلیس دەڵێت، هێشتا ئەو دوو كەسە دەستگیرنەكراون و هێزە ئەمنییەكان بەدوایاندا دەگەڕێن و لە هەوڵی دەستگیركردنیاندان.