ژنێك دەستگیركرا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە گێچەڵی بە كوڕان كردووە

هێزەكانی پۆلیس ژنێكیان دەستگیركرد لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە گێچەڵی بە كوڕ كردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئاشكرایكرد، سێ كەس لە بەغداد دەستگیركراون كە یەكێكیان ژنێكە و لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە گێچەڵی بە كوڕێك كردووە و ناچاریكردووە پارەی پێبدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی فیدراڵی، ژنەكە لە ناوچەی كازمییە لەسەر سكاڵای كوڕێك دەستگیركراوە و دەركەوتووە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە گێچەڵی بە كوڕان كردووە بۆ ئەوەی پارەیان لێوەربگرێت.

پۆلیسی فیدراڵی دەڵێت، دوو تۆمەتبارەكەی تر یەكێكیان فێڵ و ساختەكاریی كردووە و هاوڵاتییانی فریوداوە، ئەوەی دیكەیان تۆمەتبارە بە لێدان و پەلاماردانی هاوڵاتییان و هەردووكیان بە فەرمانی دادوەر لە بەغداد دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد جارێكی دیكە پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەخۆیەوە بینی

لەمیانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغداد، ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا ڕویدا. دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان…
Total
0
Share