دەنگۆی وشكبوونی سەرچاوەی ئاوی زەڵم ڕەتدەكرێتەوە

ئەحمەد ئاوا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وشكبوونی سەرچاوەی زەڵم و ئاوی ئەحمەدئاوا، دانیشتوویەكی ناوچەكە ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، تەنها ئاوەكە كەمیكردووە و ئەوەش لەم چەند مانگەدا ئاساییە.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكدا، دەنگۆی وشكبوونی ئاوی ئەحمەدئاوا و نەگەیشتنی ئاو بە باخەكانی ناوچەكە بڵاوكرایەوە.

بەڵام دانیشتوویەكی هاوینەهەوارەكە ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت، لەم چەند مانگەدا كەمبوونەوەی ئاو هەیە و ئەوەش ئاساییە.

هەورامان جەلال، دانیشتووی ئەحمەدئاوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە مانگەكانی ئاب، ئەیلول و تشرینی یەكەمدا بەشێوەیەكی بنەڕەتی ئاو كەمدەكات، بەڵام شەوان تا بەرەبەیان ئاو بە بڕی پێویست هەیە و جوتیاران كشتوكاڵی لەسەر دەكەن.

وتیشی، “ئاو تائێستا دەگاتە ئەحمەدئاوا، پشتی ئەحمەد ئاوا و گوندەكانی خێڵی حەمە و ئاوایی ڕۆستەم بەگ و كشتوكاڵی لەسەر دەكرێت”.

جگە لەوانەش سەرچاوەكە بۆرییەكی چوار ئینجی هەڵەبجە، بۆرییەكی دیكەی ئاوی بۆ خورماڵ و گوندەكانی دەوروبەری لەسەرە، ئەو دانیشتووەی ئەحمەدئاوا وای وت.

ئەوەشی وت، “بە ڕۆژدا بەهۆی بۆرییە ئاوەكان، هەروەها بەكارهێنان و ونبوونی لە باخەكاندا، ئاو كەمتر دەبینرێت”.

بابەتی پێشتر

لیژنەی کشتوکاڵ: بەهۆی مریشکی هاوردەوە گەورەترین وەبەرهێنەرەکانی پەلەوەر پڕۆژەکانیان دادەخەن

بابەتی دواتر

کازمی پەیامێکی نوێ ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی…
زیاتر ببینە

تەرمی تازەلاوێك دۆزرایەوە

لە قەزای رانیە تەرمی تازەلاوێك دۆزرایەوە، بەرگریی شارستانیی راپەڕین هۆكاری گیانلەدەستدانی بۆ كەوتنەخوارەوە لە شاخێكی ناوچەكە دەگەڕێنێتەوە. ئێوارەی…
Total
0
Share