100 کیلۆ قاچی مریشکی خراپبوو لەناوبرا

دوای دەست بەسەرگرتنی 100 کیلۆ قاچی مریشكی تێکچوو لەلایەن ئاسایشی بازگەی مەندان، ئەمڕۆ لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە تەلەفکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەردەڕەش بڵاویکردەوە، “دوای دەست بەسەرگرتنی 100 کیلۆ قاچی مریشكی تێکچوو لەلایەن ئاسایشی بازگەی مەندان، ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی چاودێری تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە قائیمقامیەتی قەزای بەردەڕەش سەرجەمیان تەلەفکران و لەناوبران”.

رۆژانە لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سەر بە پارێزگا و قەزاکان دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە خواردنی خراپبوودا دەگیرێت و دواتر لە شوێنێکی دوو لە قەرەباڵغی دانیشتووان لەناودەبرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share