كاركردن لە پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست بەردەوامە

كاركردن لە پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست بەردەوامە، پڕۆژەكە كە شاری نیشتەجێبوون، كارگە و ناوچەی پیشەسازی و بازرگانی لەخۆدەگرێت ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە كاری تیادەكرێت.

پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست چەند شارێکی نیشتەجێبوون، چەند کارگەیەک، ناوچەی پیشەسازی، ژمارەیەك گەنجینە، عە‌لوە‌ی سلێمانی و چە‌ند خوێندنگە ‌و نە‌خۆشخانە‌یە‌ك لەخۆدەگرێت.

پڕۆژەكە لەسەر ڕووبەری 22000 دۆنم دروست دەکرێت، ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی و ڕەخساندنی ژمارەیەکی زۆر هەلی کار و بەهێزکردنی بواری بازرگانی و لۆجستییە کە بە هاوبەشی لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوی پڕۆژەكەدا هاتووە.

زەردەشت ڕەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شارەكە لۆجیستی، نیشتەجێبوون و پیشەسازییە.

وتیشی، “كاركردن تیایاندا بەردەوامە، بۆ نمونە شاری مامۆستایان، شاری ئابوریناسان كە دوو شاری نیشتەجێبوونن دەكەونە ناو پڕۆژەكەوە، هەروەها گەنجینەكانی ژووری بازرگانی و عەلوەی سلێمانی دەكەونە ناو پڕۆژەكەوە”.

پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست لە فولكەی تانجەرۆوە دەستپێدەكات تا بازگەی عەربەت-سلێمانی، وەك ئەوەی وتەبێژی شارەوانی ئاماژەی پێدا.

وتیشی، ئەو پڕۆژانەی دراوە بە وەبەرهێن ئیشی تیاكراوە و بەردەوامە.

پڕۆژەكە دەكەوێتە ناو سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانییەوە، لە باشوورییەوە شەقامی سەرەكی (سلێمانی – عەربەت) بە درێژی (9 كم) بەناوەڕاستی پڕۆژەكەدا لەفولكەی قەرەداغەوە دەستپێدەكات تاوەكو كۆتایی ماستەرپلانی پڕۆژەكە، لە بەشی باكوور و ڕۆژئاواشەوە بە شەقامی (60 م) و لە بەشی ڕۆژهەڵاتیشەوە بە شەقامی (40 م) و لە باشوورەوە بە شەقامی (100 م) دەورەدراوە.

هەروەها ئەو هێڵی شەمەندەفەرەی لەنێوان (سلێمانی – كەركوك)ە و لە ماستەرپلانی شاری سلێمانیدا دانردراوە بەم پڕۆژەدا دەروات.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جینین پلاسخارت كۆبووەوە

بابەتی دواتر

پزیشكە ناسراوەكەی ئەمریكا و جیهان وازدەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر: هەڵەبجە وەک هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر ستەمکاریدا دەمێنێتەوە

کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە ساڵرۆژی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانە کارەساتبارەکەی هەڵەبجەدا…
Total
0
Share