پۆلیسی سلێمانی “تەقەکەر”ەکەی نزیک پردی خەسرەوخاڵی دەستگیرکرد

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کەسێکیان بە تۆمەتی تەقەکردن لە نزیک پردی خەسرەوخاڵ و بریندارکردنی کەسێک دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی تەقەكردن لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە سلێمانی ڕوویدا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بەفیشەك برینداركردووە و هەڵاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە”.

شەوی پێنجشەممەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دوو كەسی شۆفێری تەكسی و ماتۆڕسكیل دەستگیركران كە لە نزیك شەقامی سالم تەقەیان كردبوو.

لەئێستادا تۆمەتبار (ب.م.م. لەدایكبووی 1975) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئایفۆن 14 لە سلێمانی دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

خشتەی یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین زیاتر دابەزی

جارێكی دیكە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هەر لیترێك لە بەنزینخانەكاندا 25 دیناری دیكە كەمكرایەوە، جۆرەكانی…
Total
0
Share