بەهۆی بوونی مشک و جرج تێیدا کۆگایەکی خۆراک داخرا

قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەم ئاشکرایکرد کە کۆگایەکی خۆراکیان داخستووە بەهۆی بوونی قرتێنەر (مشک و جرج) لە کۆگاکەدا، چونکە پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییەکانە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “لەهەڵمەتێکی گەورەی لیژنەکاندا بۆ پشکنینی کۆگانی عەمبارکردنی خواردەمەنی لەناوچەی ژاڵەی سەروو، دەرکەوت کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین پابەندی مەرج ورێنماییەکانی کارکردن نابێت و قرتێنەرەکانی ( مشک و جرج) تیایدایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکانی کۆمپانیای موحسین داخرا و خاوەنەکەشی ڕوبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە”.

لەشکر حەمید دەڵێت، “بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، هەر شوێنێک خواردن و خواردنەوە دروستبکات یاخود تیایدا عەمبار بکرێت پێویستە بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لەهەبوونی قرتێنەرەکان بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە ڕوبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕاستەوخۆ: ماڵئاوایی هاندەرانی تۆپی پێ لە مارادۆنا

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی هەدەپە بە زیاتر لە شەش ساڵ زیندانیكردن سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share