ئەمڕۆ ئایفۆن 14 لە سلێمانی دەخرێتەڕوو

زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن 14، ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانی سلێمانی دەخرێتەڕوو و نرخەکەی لە هەزار و 300 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن 14 کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵی خاوەن مۆبایلەکەوە خرایەڕوو، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە سلێمانی دەخرێتە بەرەدەم کڕیارانی.

بەپێی کۆمپانیای فرۆشیاری مۆبایلە نوێیەکەی ئایفۆن لە سلێمانی، تا ئێستا 700 کەس ناویان تۆمارکردووە بۆ کڕینی مۆبایلەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، نرخەکانی ئەو جۆرانەی ئایفۆن لە هەزار و 300 دۆلارەوە دەستپیدەکات.

جۆرە نوێیەکانی ئایفۆن 14 بریتیین لە، iPhone 14، iPhone 14 Plus، iPhone 14 Pro و iPhone 14 Pro Max.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی رفێندراودا گیرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
Total
0
Share