بە مەرسوومی كۆماری ڕێگری لە هەواڵی ناڕاست دەكرێت

لە تونس مەرسوومێکی سەرۆکایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست دەرچوو، سزای هەر جۆرە هەواڵێكی لەو جۆرە زیندانیکردن و سزای ماددی تیایە.

مەرسوومەکەی قەیس سەعید سەرۆکی تونس، پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە پەیوەندیدارەکان بە سیستەمی زانیاری و پەیوەندییەکان، خۆی لە پێنج بەش و 38 بڕگەدا دەبینێتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی تونس، تایبەت بە بڕگەی پڕوپاگەندە و هەواڵی ساختە، لە مەرسوومەکەدا هاتووە، “سزای پێنج ساڵ زیندانی و سزای ماددی بە بڕی پێنج هەزار دیناری تونسی کە دەکاتە 15 هەزار و 525 دۆلاری ئەمریکی، بۆ هەر دەزگایەکی راگەیاندن و پەیوەندیەکان و دروستکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری، کە زانیاریی نادروست و هەڵبەستراو بڵاوبكەنەوە و ئەوەش ببێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ترس لە نێوان هاوڵاتییاندا و زیانگەیاندن بە ئاسایشی گشتی و بەرگریی نیشتیمانی”.

لە بەشێکی دیکەی مەرسومەکەدا هاتووە، “سزای شەش ساڵ زیندانی و بڕی 100 هەزار دیناری تونسی سزای دارایی بۆ هەر کەسێک دانراوە کە بەشێوەی بەمەبەست دەچێتە ناو داتا داراییەکانی کەسانی دیکە و دەستکاری زانیاری و داتاکانی یان گۆڕانکاری تێدا بکات بەمەبەستی زیانگەیاندن پێی یان دەستکەوتی ماددی بۆ خۆی یان کەسانی دیکە”.

بابەتی پێشتر

کۆشکی سپی: گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مایەی لێخۆشبوون نییە

بابەتی دواتر

هۆکاری دەرنەکەوتنی عادل ئیمام لە میدیاکان ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی ئەوروپا: هێرشەكەی ئێران بۆسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئیسرائیل جێگای قبوڵكردن نیە

یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایدەگەیەنێت، “ته‌واوی به‌ڵگه‌كان به ‌ڕوونی دەیسەلمێنن، هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگه‌ره‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ كه‌ناراوه‌كانی عوممان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌…
Total
0
Share