هۆکاری دەرنەکەوتنی عادل ئیمام لە میدیاکان ئاشکراکرا

عادل ئیمام

پێشکەشکاری میسری لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی ئەکتەری ناسراو (عادل ئیمام) بڵاوکردەوە و هۆکاری دەرنەکەوتنی لە میدیاکان ئاشکراکرد.

محەمەد باز، پێشکەشکاری میسری لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، “هونەرمەند عادل ئیمام، نیشانەکانی نەخۆشی زەهایمەری لەسەر دەرکەوتووە، هەر ئەمەش هۆکاری دەرنەکەوتنیەتی لە شاشەی تەلەفیزیۆنەکانەوە”.

داوایشیکرد، “خێزانەکەی ڕاستییەکان ئاشکرابکەن و کۆتایی بەو دەنگۆ و قسانە بهێنن کە لەبارەی دەستبەرداربوونی لە کاری نوێ دەکرێن، هەرچەندە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی بەمنزیکانە لە کارێکی هونەری نوێدا لەگەڵ کوڕەکەی دەردەکەوێت”.

وتیشی، “عادل ئیمام لە قۆناغی پیریدایە، دۆخی تەندروستی رێگەنادات هیچ کارێکی هونەری نوێمان پێشکەش بکات، پێویستە خێزانەکەی رێز لەوە بگرن، وازهێنان لە کاری هونەری کەموکورتیەک نییە لەودا، مافی هەوادارەکانیەتی زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە بزانن”.

بابەتی پێشتر

بە مەرسوومی كۆماری ڕێگری لە هەواڵی ناڕاست دەكرێت

بابەتی دواتر

هاوسەرگیریی ئەنجێلینا جولی و ئەکتەرێکی عەرەب زۆرترین گەڕانی بۆکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share