کۆشکی سپی: گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مایەی لێخۆشبوون نییە

کۆشکی سپی لەبارەی گیانلەدەستدانی “ژینا ئەمینی” ئەو کچە کوردەی کە لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە ئەشکەنجەدرا بە بیانووی پابەندنەبوونی بە باڵاپۆشییەوە، هاتەدەنگ و ڕایگەیاندووە، “لێپێچینەوەی توند لە بەرپرسانی ئێران دەکەین”.

جیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی جۆ بایدن لە پەیامێکدا لە تیتەر نووسیویەتی، ” زۆر نیگەرانین لە مردنی مەهسا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ، كە بەپێی زانیارییەكان لە كاتی دەستبەسەركردنیدا لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە ئەشکەنجەدراوە.

سۆلیڤان دەڵێت، “مردنی ئەو ژنە لێخۆشبوونی نییە، لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێران دەکەین لە بەرامبەر ئەو جۆرە پێشێلکاریانەی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ دەکرێت”.

ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی)ی تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، ئێوارەی سێشەممە 13ی ئەیلول لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە لە تاران بە بیانووی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە ئەشکەنجەدرا، بەوهۆیەوە تەندروستیی تێکچوو چووە دۆخی بێهۆشی “کۆما”وە.

ژینا دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی خراپیی تەندروستییەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بۆ خەزێنەی گشتی سکاڵای…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم لەسەر بوونی تووشبووی ئەیدز لە هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەواڵی بوونی هەڵگرانی ڤایرۆسی ئەیدز ڕەتدەكەینەوە و هیچ سەرچاوەیەکی تۆمارکردن نیە. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی…
Total
0
Share