تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا
پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆڕێكی قاچاخچیی ئەوروپییان ئاشكراكردووە كە كۆچبەرانی نایاسایی كوردیان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا گواستووەتەوە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسیی ساختە.

ئاژانسی ئەوروپی بۆ هەماهەنگیی دادوەری (یۆرۆجست) بڵاویكردەوە، ئەفسەرانی جێبەجێكردنی یاسا لە نەمسا و بەلجیكا و ئەڵمانیا، سەرەڕای ویلایەتە یەكگرتووەكان و ژمارەیەك وڵاتی دیكە، بە پاڵپشتیی شارەزایانی (یۆرۆپۆڵ) و (یۆرۆجست)، توانیویانە تۆڕە تاوانكارەكە دەستگیربكەن كە كاریان گواستنەوەی كۆچبەرانی نایاسایی و ساختەكردنی بەڵگەنامە و سپیكردنەوەی پارە بووە.

لەو كارەدا، تۆڕەكە كۆچبەرانی نایاسایی كوردانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیان گواستووەتەوە لەڕێی فڕۆكەیەكەوە لە توركیا بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی دیپلۆماسیی ساختە، بەرامبەر نزیكەی 20 هەزار یۆرۆ.

كۆچبەرەكان لە فڕۆكەخانەی وڵاتانی ئەوروپیدا، لەوانەش نەمسا، فەرەنسا و ئەڵمانیا دابەزێندراون، “دواتر پاسپۆرتە ساختەكانیان لەناوبردووە” پاشان بەشێوەیەكی ڕێكخراو داوای مافی پەنابەرییان كردووە.

بەپێی ئاژانسە ئەوروپییەكە لانیكەم پێنج پڕۆسەی گواستنەوەی كۆچبەران لە پێنج وڵاتی جیاوازی ئەوروپیدا لەماوەی نێوان تشرینی یەكەم تا كانونی یەكەمی 2020 ئەنجامدراوە، جگە لەوەش پلان دانراوە بۆ چەندین پڕۆسەی دیكەی لەوجۆرە.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی چالاكیی دەزگا ئەمنییەكان كە لە 13ی ئەم مانگە ئەنجامدرا، پێنج كەس دەستگیركران، دووانیان لە بەلجیكا و سیان لە ئیتاڵیا.

هەروەها لە ئەنجامی پشكنینی ئەفسەراندا دەستگیرابەسەر دوو فڕۆكە، 80 هەزار یۆرۆ، كەلوپەلی ساختەكردنی پاسپۆرت و سڕكردنی 173 هەزار دۆلار لە ئەژمارێكی بانكیدا لە ئیتاڵیا.

س: تاس + RT

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی لوبنان: هەڵاوسان 100%ی تێپەڕاندووە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. بۆ یەكەمجار ماتۆڕی فڕیو خرایەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share