دوای بریندارکردنی دوو کەس تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە دوو هاوڵاتیی بە فیشەک بریندارکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان دوو دراوسێ‌ لە گەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دروستبوو بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی بە فیشەك برینداربوون، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار  د،أ،ع لەدایكبووی ساڵی 1977 بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share