ئەمریكا.. لە سێ سەنتەری مەساجدا بە دەستڕێژی گولە ژمارەیەك كەس كوژران

ژمارەیەك كەس بەهۆی تەقەكردنەوە لە سێ سەنتەر شێلان “مەساج” لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا كوژران.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی میدیاكانی ئەمریكا و ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردووەتەوە، دوێنێ سێشەممە 16ی ئازار، هەشت كەس لە سێ سەنتەری شێلان لە ویلایەتی جۆرجیا بەهۆی دەستڕێژی گولەوە كوژراون.

پۆلیسی و میدیاكان ئاشكرایانكردووە، لەسەر ئەو ڕوداوە گەنجێكی 21 ساڵ دەستگیر كراوە كە گومان دەكرێت دەستی لەو ڕوداوەدا هەبووبێت.

تا ئێستا ئاماژە بەوە نەكراوە، نازاندرێت ئەو سێ ڕوداوە پەیوەندییان پێكەوە هەیە یان نا.

سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، چوار لە قوربانییەكان لە یەكێك لە سەنتەرەكانی شێلان “مەساج” كوژراون كە دەكەوێتە دەرەوەی شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا.

بابەتی پێشتر

ئێران چی بۆ هەڵەبجەییەكان كرد و چۆن هاوكاری كردن؟

بابەتی دواتر

فەڕەنسا.. هۆشداری لە سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
Total
0
Share