بە ڤیدیۆ.. بۆ یەكەمجار ماتۆڕی فڕیو خرایەڕوو

ماتۆڕە فڕیوەكە لەكاتی تاقیكردنەوەدا

ماتۆڕی فڕیو، هاوشێوەی ئەوەی لە زنجیرەی ئەفسانەیی بەناوبانگی (جەنگی ئەستێرەكاندا) هەیە، ڕۆژی پێنجشەممە بۆ یەكەمجار لە پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا خرایەڕوو و تاقیكرایەوە.

ماتۆڕە فڕیوەكە، كە دروستكەرە ژاپۆنییەكانی پلانیان داناوە ساڵی داهاتوو لە ویلایەتە یەكگرتووەكاندا بیفرۆشن، دەتوانێت بۆ ماوەی 40 خولەكی بەردەوام بە خێرایی تا نزیكەی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بفڕێت.

ماتۆڕە نوێیەكە لەلایەن كۆمپانیای (ئیروینس)ی ژاپۆنییەوە دروستكراوە.

ساد سزوت، سەرۆكی پێشانگای ئۆتۆمبێلەكە پاش ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی لێخوڕینی وتی، “بێگومان، زۆر سەرنجڕاكێشە، سەرەڕای ئەوەی هەستم بە هەندێك ترس كرد، بەڵام وام هەستدەكرد منداڵێكی بچوكم”.

ماتۆڕەكە لەئێستادا لە ژاپۆن خراوەتەڕوو بۆ فرۆشتن.

شوهی كۆماتسۆ، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (ئیرۆینس) وتی، پلانی ئێستا فڕۆشتنی نمونەیەكی بچوكترە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2023دا.

نرخی ماتۆڕە فڕیوەكە بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز نزیكەی 777 هەزار دۆلارە، بەڵام كۆماتسۆ وتی، كۆمپانیا هیوادارە نرخەكەی بۆ 50 هەزار دۆلار كەمبكاتەوە بۆ جۆرێكی كارەبایی بچوكتر تا ساڵی 2025.

بابەتی پێشتر

تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا<br> پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

بابەتی دواتر

تایسن: لە مردن نزیکبوومەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share