گریندایزەر دێتەوە

زنجیرە کارتۆنی گریندایزەر دوای 46 ساڵ لە ڕاگرتنی دەستپێدەکرێتەوە.

کۆمپانیای “مانگا” بۆ بەرهەمهێنانی هونەری، بە هاوکاریی کۆمپانیای “داینامیک پلانینگ”ی ژاپۆنی کە مافی خاوەندارێتیی زنجیرە کارتۆنەکەی هەیە، دەستیانکردووەتەوە بە بەرهەمهێنانی بەشەکانی تری گریندایزەر.

گریندایزەر لە ساڵانی 1975 – 1976دا بەرهەمهێنراوە و كیوشی ناگای ناسراو بە جو ناگای، دانەری زنجیرە كارتۆنەكەیە و كارەكەی سەر بە گرووپی “مانگا”یە و ئەمەش بەو زنجیرە كارتۆنییە خەیاڵئامێزانە دەوترێت، كە لە ژاپۆن بەرهەمدەهێنرێن.

بەپێی پلانەكە، زنجیرە كارتۆنەكە لە ئەڵقەی 74ـەوە دەستپێدەكاتەوە و هەردوو کۆمپانیای “مانگا” و “داینامیک پلانینگ” دەرفەت دەدەن بە بەهرەمەندانی سەرتاسەری جیهان، بۆ ئەوەی ئامێرێك دیزاینبكەن كە هاوشێوەی ئاسمانگەڕەكان بێت و ببێتە نەیاری گریندایزەر.

لە زنجیرە كارتۆنی گریندایزەردا كە گوزارشت لە (چاكە و خراپە) دەكات، فیگای گەورە ڕۆڵی كەسایەتییەكی شەڕئەنگێز دەگێڕێت كە لە نێو ئاسمانگەڕەكەیەوە لە بۆشایی ئاسماندا، هەوڵی داگیركردنی گشت هەسارەكانی دیكە دەدات، بەڵام دكتۆر ئامون و دایسكی بە بەكارهێنانی گریندایزەر كە ئامێرێكی شەڕكەری ئاڵۆز و پێشكەوتووە و لە شێوەی مرۆڤدا دروستكراوە، بەرەنگاری هەوڵ و پیلانە شەڕخوازەكانی فیگا دەبنەوە و شەڕێكی بێوچان و نەبڕاوە لە نێوان هەردوو بەرەی چاكە و خراپەدا هەڵدەگیرسێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ڕۆشنبیری: زۆرترین سەردان لە کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی بووە

بابەتی دواتر

کچێک خۆی مارە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share