(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و سیتی و پاریس و ناپۆلی 6 له‌ 2 لووتکه‌یان گرتووه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ڕیاڵ مه‌درید، پاریس سان جێرمان، ناپۆلی، مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای‌ “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی لایپزیکی ئه‌ڵمانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “لۆس بلانکۆس” له‌ خوله‌که‌کانی 80، 90 له‌لایه‌ن فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و مارکۆ ئاسینسیۆوه‌‌ تۆمارکران.

سیتی و پاریس براوه‌بوون

له‌ دوو یاریی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و پاریس سان جێرمان بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌کانی بوروسیا دۆرتمۆند و ماکابی حه‌یفا تۆمارکرد.

سیتی (2-1) له‌ دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی برده‌وه‌، گۆڵه‌کانی “سیتیزنس” له‌ خوله‌که‌کانی 80، 84 له‌لایه‌ن جۆن ستۆنز و ئێرلینگ هالاندوه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی “ڤێستیڤالین” له‌ خوله‌کی 56 له‌لایه‌ن جود بێلینگهامه‌وه‌ تۆمارکرا.

یاریی نێوان پاریس و ماکابی حه‌یفا به‌ ئه‌نجامی (1-3) کۆتاییهات، گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی 37، 69، 88 له‌لایه‌ن لیۆ مێسی، کیلیان مباپێ، نێیمار دا سیلڤاوه‌ تۆمارکران.

ناپۆلی به‌رده‌وامه‌ و چێڵسی و یوڤێ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون

یانه‌ی ناپۆلی له‌م وه‌رزه‌دا ڕووخسارێکی جیاوازی نیشانی ڕکابه‌رانی داوه‌، دوای بردنه‌وه‌ له‌ لیڤه‌رپوڵ، به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ ڕه‌ینجه‌رزی سکۆتله‌ندی برده‌وه‌، گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 68، 85، 90 له‌لایه‌ن ماتیۆ پۆلیتانۆ، ڕاسپادۆری، ندۆمبێلی-یه‌وه‌ تۆمارکران.

یانه‌ی یوڤانتۆس بۆ جاری دووه‌م له‌م وه‌رزه‌دا دۆڕاندنی تۆمارکرد، رووبه‌ڕووبوونوه‌یان له‌ناو یاریگای “ئالیانز ستادیه‌م” له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌نفیکا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک کۆتاییهات، یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیتاڵیا به‌بێ خاڵ که‌وتووه‌ته‌ پله‌ی سێیه‌می گروپی هه‌شته‌مه‌وه‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، چێڵسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی (1-1) به‌رامبه‌ر سالزبۆرگی نه‌مسایی یه‌کسانبوو.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مشه‌و، ڕیاڵ و سیتی وپاریس و ناپۆلی به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ لووتکه‌ی گروپه‌کانیان گرت، چێڵسی و ئیشبیلیه‌ به‌ ته‌نها خاڵێکه‌وه‌ که‌وتوونه‌ته‌ دوایین پێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌کانیان.

ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره‌ بوون:

ڕیاڵ مه‌درید 2-0 لایپزیک

چێڵسی 1-1 ڕێد بوڵ سالزبۆرگ

مانچسته‌ر سیتی 2-1 دۆرتمۆند

کۆپنهاگن 0-0 ئیشبیلیه‌

ماکابی حه‌یفا 1-3 پاریس سان جێرمان

یوڤانتۆس 1-2 به‌نفیکا

گلاسگۆ ڕه‌ینجه‌رز 0-3 ناپۆلی

بابەتی پێشتر

فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی دوو: بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی ئابونە لە پێشمەرگە وەرناگیرێت

بابەتی دواتر

واشنتۆن نزیکەی یەک ملیار دۆلار هاوکاریی مرۆیی دەگەیەنێتە سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ ئاگره‌که‌ی باڤاریای له‌ ئالیانز ئارینا کوژانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد‌.…
Total
0
Share