نەبیستراو.. نێیمار تواناکانی پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید کردووە

باوکی نێیمار لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2022 چاوی بە بەرپرسێکی یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتووە، بەڵام ڕێککەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی سیرۆ لۆپێزی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو و ناوداری ئیسپانیا، لە سەرەتاکانی مانگی حوزەیرانی 2022 باوکی نێیمار چاوی بە میگێل ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتووە.

باوکی نێیمار تواناکانی کوڕەکەی پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید کردووە، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە ئامانجیان گەڕانەوەیە بۆ خولی ئیسپانیا و لە ئێستادا بەهۆی خراپی بارودۆخی داراییەوە یانەی بەرشلۆنە ناتوانێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات، تەنانەت ئامادەبووە مووچەکەشی لەپێناو ڕیاڵ مەدرید کەم بکاتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، سانچێز بە هەموو شێوەیەک گرێبەستکردنی لەگەڵ نێیمار ڕەت کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

تەرمی 46 كۆچبەر لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە

بابەتی دواتر

كرێكارێك لە نهۆمی 23ی باڵەخانەیەكەوە كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share