ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ زاگریب تۆمار کرد.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان له یاریگای “سان سیرۆ” میوانداریی دینامۆ زاگریبی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “ڕۆسۆنێری” له خوله‌که‌کانی 45، 47، 77 له‌لایه‌ن ئۆلیڤه‌ر جیرو، ئه‌لێکسیز سالیمایکێرز، تۆماسۆ پۆبییاوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه‌که، میلان چوار خاڵی کۆکرده‌وه و لووتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می گرت، دینامۆ به سێ خاڵه‌وه چووه پله‌ی دووه‌م.
شاختار و سێڵتیک یه‌کسانبوون
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی له یاریگای ” ستادیۆ ڤۆیسکا پۆلیسکیا” میوانداریی سێڵتیکی سکۆتله‌ندی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی شاختار له خوله‌کی 29 له‌لایه‌ن میخایلۆ مودریکهوه تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی سێڵتیک له خوله‌کی 10 له‌لایه‌ن ئارتین بۆندارینکۆ (به‌هه‌ڵه) تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه‌که، شاختار ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده چوار، سێڵتیک ته‌نها خاڵێکی کۆکردووه‌ته‌وه.