(ڤیدیۆ) یونایتد دێربی مانچستەری سوورپۆش کرد

مان یونایتد دێربی مانچستەری بردەوە و گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ

ئەمشەو، یەکشەممە یانەی مانچستەر سیتی یاری هەفتەی 27ی پریمەرلیگی بەرانبەر مانچستەر یونایتد ئەنجامدا و سوورپۆشەکان بردنەوەیان تۆمارکرد.

سیتی گواردیۆلا لە ڕوبەڕوبوونەوەی دێربی شاری مانچستەر میوانداری مانچستەر یونایتدی سۆڵشایەری کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرانبەر لە بەرژەوەندی مانچستەر یونایتدی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی دوو و 50 لەلایەن برونۆ فێرناندێز (پەنالتی) و لوک شاوەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی مان سیتی لە کۆی 28 ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم وەرزە (2020/2021) خاوەنی 65 خاڵە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ بە جێگیری بەردەوامە، لە بەرانبەردا مانچستەر یونایتد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 54 و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ پێش لیستەر سیتی کەوت.

لە ئێستادا و دوای ئەنجامدانی 28 هەفتەی خولی نایابی ئینگلیزی، مانچستەر سیتی بە جیاوازی 11 خاڵ پێش نزیکترین ڕکابەری کەوتووە، کە یانەی مانچستەر یونایتدە.

بابەتی پێشتر

سوریا.. بەهۆی تەقینەوەی مینێك 18 كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

قاچاخچییەک 80 کۆچبەری فڕێداوەتە ناو دەریاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌یاکس له‌ بێشکتاشی برده‌وه‌ و ئینته‌ر میلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئینته‌رمیلان یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. له‌…
Total
0
Share